ئێستا ناو نووسین دەستی پێ‌کرد بۆ ساڵی نوێ
:مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن
وه‌رگرتنی قوتابی له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا، خه‌ونی هه‌موو قوتابییه‌كه كه هیوای به ئایندهی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام وه‌ك هه‌موو قوتابخانه نموونه‌ییه‌كان، وه‌رگرتنی قوتابی له كۆمه‌ڵگه به‌پێی مه‌رجه‌كانی سیسته‌می نموونه‌یی ده‌بێت. وه‌ك له بڕگه‌ی دووه‌می سیسته‌می نموونهیهكاندا هاتووه كه به ژماره‌ی 7058 ی رێكه‌وتی 19/4/2011 له (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دواناوه‌ندی نموونه‌یی و ئه‌هلی) یه‌كان ده‌رچووه
١. ده‌بێت قوتابی بۆ قۆناغی حه‌وته‌م ده‌رچووی خولی یه‌كه‌م و ساڵی یه‌كه‌م بێت و تێكڕای نمره‌كانیشی له 85% كه‌متر نه‌بێت، به‌ڵام بۆ قۆناغه‌كانی هه‌شته‌م تا دوانزده‌هه‌م ده‌بێت كۆی نمره‌كانی له 90% كه‌متر نه‌بێ
٢. له تاقیكردنه‌وه‌كانی توان ده‌رچووبێت كه ئه‌م تاقیكردنه‌وانه له بابه‌ته‌كانی زانسته‌كان، بیركاری، یه‌ك له زمانه‌كانی(كوردی عه‌ره‌بی، ئینگلیزی به‌ئاره‌زووی قوتابی) ئه‌نجامده‌درێت
٣. باری ده‌روونی قوتابی ته‌واوبێت
٤. ده‌بێت ته‌مه‌نی قوتابی بۆ پۆلی حه‌وته‌م له 13 ساڵ و بۆ پۆلی ده‌یه‌میش له 16 ساڵ زیاترنه‌بێت
:مه‌رجه‌كانی گواستنه‌وه له قوتابخانه‌یه‌كی ئاسایی بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی سێیه‌می سیسته‌می ناوبراو، ئه‌م مه‌رجانه دانراون بۆ گواستنه‌وه‌ی قوتابی له هه‌ر قۆناغێكی خوێندن له قوتابخانه‌یه‌كی ئاسایی بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، به‌ڕه‌چاوكردنی شوێن
١. نمره‌ی وانه‌كانی بیركاری و فیزیا و كیمیا و زینده‌وه‌رزانی و زمانی ئینگلیزی له 90% كه‌متر نه‌بێت
٢. له پۆله‌كه‌ی دوو ساڵه نه‌بێت و ته‌مه‌نی له (6 + ئه‌و پۆله‌ی بۆی ده‌چێت) زیاتر نه‌بێت
٣. ده‌رچووی خولی یه‌كه‌م بێت
٤. له تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتن كه له مانگی ئه‌یلول بۆ وانه‌كانی (فیزیا، كیمیا، بیركاری، زینده‌وه‌رزانی، زمانی ئینگلیزی) ئه‌نجامده‌درێت سه‌ركه‌وتووبێت و كۆی نمره‌كانیشی له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه له 70% كه‌متر نه‌بێت
مه‌رجه‌كانی مانه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا
١. له خاڵی (د)ی دووه‌می بڕگه‌ی دووه‌می (سیسته‌می دواناوه‌ندییه نموونه‌ییه‌كان)دا هاتووه، له‌م بارانه‌ی خواره‌وه قوتابی له كۆمه‌ڵگه بۆ قوتابخانه‌یه‌كی ئاسایی ده‌گوازرێته‌وه
٢. ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ماوه‌ی ساڵێكی خوێندن (10)رۆژ به‌بێ هۆ له كۆمه‌ڵگه دابڕا
٣. ئه‌گه‌ر كۆی نمره‌ی له وانه‌یه‌ك یان زیاتر له 70% كه‌متربوو
٤. ئه‌نجامدانی كزی (غش) له هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی رۆژانه یان مانگانه یان كۆتایی وه‌رز
